دوو تۆمەتبار دەستگیركران
بەتۆمەتی تەقەكردن لە هاوڵاتییەك و برینداركردنی، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد
دوای ئەوەی لە سهر ڕێگای زهڕایهن-عهربهت دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەن گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو زانرا كە تەقە لە كەسێك كراوەو بریندار بووە ، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان بریندارەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوەو هێزەكانی پۆلیس شوێنی تۆمەتباران كەوتن، سەرنجام توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە هاوڵاتییەكەیان پێ بریندار كردبوو .
لە ئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران (ر،ع،أ لەدایكبووی 2005 و ب،أ،س لەدایكبووی 2002) بەناسنامەكورد و دانیشتوی قەزای شارەزوور بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان