دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆیان كردبوو
لەدوو چالاكی جیاداو لە لایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسییان لەدوو هاوڵاتی كردبوو.
دوای ئەوەی لەلایەن دوو هاوڵاتییەوە سكاڵا لەسەر دوو تۆمەتبار تۆماركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسییان لێدەكرێت ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد سەرەنجام توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات و لە دوو چالاكی جیادا تۆمەتبارەكان بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .
لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
ب،ع،خ و س،أ،ع بەناسنامە کورد، بەبڕیاری بەڕێز داوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان