پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كفرییەوە داواكراوبووە .
 
دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كفرییەوە لەسەر تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی ڕاسپارد كە بەدواچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .
 
دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە داواكراوبووە لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك .
 
لەئێستادا تۆمەتبار ( م ، م ، ع لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە