پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوەو لەسەر سكاڵای سێ‌ هاوڵاتی تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
 
دوای ئەوەی سێ‌ هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، لێكۆڵینەوەكان بۆدۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دوای گەڕان و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوونی توانرا دەستبەسەر بڕێك پارەی دزراودا بگیرێت.
 
لەئێستادا تۆمەتبار (ح،ج،ق لەدایكبووی 1979) كە سێ‌ فەرمانی گرتنی هەیەو لەدادگای سلێمانیش داواكراو بووە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو پێشتریش بەتۆمەتی دزیكردن بەند كراوەو سزای یاسایی دراوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە