پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ سیحرو جادو تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
image

به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ سیحرو جادو و فریودانی‌ هاوڵاتیان، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌زمه‌ڕ ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 79 ساڵیان ده‌ستگیركرد.
 
له‌سه‌ر سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك‌و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌زمه‌ڕ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ هاوڵاتیانی‌ فریودابوو كاری‌ سیحرو جادوی‌ ئه‌نجامدابوو.
 
له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیداو دوای‌ پشكنینی‌ ماڵی تۆمەتبار، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی‌ زۆر نوشته‌دا.
 
تۆمه‌تبار (ف، ج، ع) ته‌مه‌ن 79 ساڵ به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە