دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بەفێڵ پارەیان لەهاوڵاتییەک وەرگرتبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی بەناسنامە عەرەب لەبنکەی پۆلیسی چوارچرا سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە دوو کەس بەبیانوی کارئاسانی کردن بۆی لەبنکەی پۆلیس بڕی (1500) دۆلاریان لێوەرگرتووەو هەڕەشەیان لێکردووە کە دەبێت بڕی (5000) هەزار دۆلاری تریان بداتێ ، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران، توانرا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستبگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کەبەفێڵ لەهاوڵاتیەکەیان وەرگرتبوو.
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی
ڕ ،ک، ع لەدایکبووی 1990
س ، ص لەدایکبووی 1982
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 312 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان