دوو تۆمەتبار دەسگیركران
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا دوو تۆمەتباریان دەستیركرد كەلە چێشتخانەو خواردنگەكاندا دزییان كردبوو.
لەهەڵمەتی گەڕان و بەدواچونەكان و چاودێریكردنی ناوبازاڕ و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە لەچێشتخانەیەکدا دزیلێکراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەراوە دەستگیربكرێن.
تۆمەتباران (ل، ن، ع ) لەدایكبووی 2004 ( م، ا، ع ) لەدایكبووی 2003 دانییان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان