تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك كە دزییان لێكرابوو، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
 
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە فرۆشتگاكانیان دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە دەستگیربكرێت كە لە چەند فرۆشتگایەكی چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی دزی كردبوو.
 
لە ئێستادا تۆمەتبار (ر، ج، م لەدایكبووی 1996 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 و 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكانیدا.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە