پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


دوو به‌كارهێنه‌ری‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
image

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان دوو به‌كارهێنه‌ری‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركرد.
 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه‌ به‌كارهێنه‌ری‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌رن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا ده‌ستگیربكرێن.
 
له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو دوو چه‌ك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌و كه‌لوپه‌لی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو چه‌ند موبایل‌و كه‌لوپه‌لێكی‌ دیكه‌دا.
 
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ش، ف) له‌دایكبووی‌ 2000 و (ر، ص) له‌دایكبووی‌ 1992 به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە