تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
به‌تۆمه‌تی دزیكردن لهچێشتخانهیهكو دزینی بڕێك پاره‌و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆر، مەفرەزەكانی نوسینگەی ڕۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه دزی لهچێشتخانهكهی كراوه‌و بڕی 4 ملیۆن‌و 800 هه‌زار دینار‌و كۆمپیوتهرێكو ماتۆڕی ئاو‌و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تری لێ دزراوه، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نوسینگەی ڕۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانه‌وه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (س، ع، ع) له‌دایكبووی 1976 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار پێشینەی تاوانی دزیکردنی هەیەو له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی تری پۆلیس داواکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی