پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بە تۆمەتی كوشتنی دووكەس تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لە لایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەرەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی قوشتەپەوە داواكراو بووە .
 
دوای ئەوەی لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی قوشتەپەوە فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای چاودێرێكردن توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەرەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی و تۆمەتبارە بە كوشتنی دووكەس.
 
لە ئێستادا تۆمەتبار (ه ، ع ، م لەدایكبووی 1991 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە