بكوژێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد
image

بكوژی ژنەكەی شەوی ڕابردووی گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژراو دواتر هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد ، سەرەنجام بكوژەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش گیرا بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو.
لە ئێستادا (چ ، ع ، س لەدایكبووی 1984 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە