پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا
image

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق بەكارهێنەرێكی مادەی هۆشبەریان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر بڕێك لەو مادەیە .
 
دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی سەید سادق زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكردەوە كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرە، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردوو سەرنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر .
 
لەئێستادا تۆمەتبار ( م، ع ، ف ) بەبڕیاری بەڕێزدادوەرو بەپێی ماددەی 15 نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە