بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ غەشكردن لەتاقیكردنەوەكاندا چوار تۆمەتبار دەستگیركران
image

مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەنیازبوون لەكاتی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش (قۆپیە) بكەن.
 
دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی چەند تۆمەتبارێك كە بەنیازبوون لەڕێی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لەتاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش بكەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربكرێن .
 
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر دوو ئامێری بێ تەل و مۆبایل و چەند كەلوپەلێكی ترو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشكردن بەكاریبھێنن.
لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە