بەتۆمەتی دزیكردن سێ تۆمەتبار دەستگیركران
مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كه دزیان له‌پێشانگایه‌كی فرۆشتنی ئامێری كاره‌بایی كردبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە له‌پێشاگاكه‌یدا ئامێری كاره‌بایی لێ دزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكرد.
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساته‌وه دەستگیربكرێن. له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دا كه تۆمه‌تباره‌كان دزییه‌كه‌یان پێ ئه‌نجامدابوو، ھەرەوەھا تابلۆی ئوتۆمبێلەکەیان ساختە کردبوو.
تۆمەتباران (پ، ن، ح له‌دایكبووی 2001 - د، د، ح له‌دایكبووی 2001 - م، س، م له‌دایكبووی 2003) دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان