تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە بنكەی پۆلیسی خورماڵ فەرمانی گرتنی هەبووە
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی خورماڵ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنی لەبنكەی پۆلیسی خورماڵ هەبووە .
دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن لەبنكەی پۆلیسی خورماڵەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ساختەكاری بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی خورماڵ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
لە ئێستادا تۆمەتبار (أ.ع.أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 281 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان