سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
به‌تۆمه‌تی دزیكردن، مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه دزی لەماڵەکەی لێكرابوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكرد، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن.
تۆمەتباران دانیان بەتاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه.
لەئێستادا تۆمەتباران (ژ، م، ص) له‌دایكبووی 2000 (م، ف، ح) له‌دایكبووی 1994 (هـ، أ، أ) له‌دایكبووی 1994 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان