پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


به‌تۆمه‌تی‌ ساخته‌كاریی و فێڵکردن تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
image

به‌تۆمه‌تی‌ ساخته‌كاریی‌و فێڵكردن له‌هاوڵاتیان، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژهه‌ڵات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرا كه‌ ڤیزای‌ ساخته‌ی‌ بۆ چه‌ند خێزانێك دروستكردووه‌و به‌فێڵ پاره‌ی‌ لێوه‌رگرتوون به‌بیانوی‌ ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژهه‌ڵات توانیان تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن.
 
لەئێستادا تۆمه‌تبار (م، ع، أ) له‌دایكبووی‌ 1987 دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 298/289 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە