تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
به‌تۆمه‌تی دزینی ئوتۆمبێل، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس زانیاری‌یان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كۆكرده‌وه كه له‌شاری به‌غدا ئوتۆمبێلی كڕیوه‌و ئامێری (GPS)ی تێدا جێگیركردووه‌و سویچی ئوتۆمبێلهكهشی كۆپی كردووه‌و دوای فرۆشتنه‌وه‌ی ئوتۆمبێله‌كه، شوێنی ئوتۆمبێله‌كه‌ی زانیوه‌و دزیویهتیو جارێكی تر فرۆشتویه‌تییه‌وه.
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور توانیان شوێنی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بكهنو ده‌ستگیری بكه‌ن.
تۆمه‌تبار (ن، خ، م) له‌دایكبووی 1992 دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان