پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران
image

لەدوو چالاكی جیادا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناو بازاڕەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە لەدادگای بەغداوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبوو.
 
مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناو بازاڕ لەقەزای شارەزوور تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیانبەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گرت کە بەتۆمەتبار بووە، ئۆتۆمبێلەکە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەیە لەدادگای بەغداوە.
 
لەئێستادا تۆمەتبار (ك، م، س) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
لەچالاكییەکی ترداو لەلایەن نوسینگە ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە لەدادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی.
 
لەئێستادا هەریەك تۆمەتباران ( أ، س و ع، س) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە