چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
له‌هه‌ڵمه‌تێكی مهفرهزەكانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیكردنو ساخته‌كاری‌و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیركران.
له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانەوە تۆمه‌تبار (ش، ن، ح) ده‌ستگیركرا كه له‌نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ساخته‌كاریی‌و هەریەک لەبنكهکانی پۆلیسی سه‌راو ئازادی‌و به‌ختیاری بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌بووه‌و له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمه‌تبار (ح، ق، و) ده‌ستگیركرا كه سێ بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌بووه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن كه بڕی 22 ملیۆن دیناری دزیوه.
هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان‌و نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕو نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕزگاری بۆ ناو بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان توانرا دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (م، ك، ج - ش، ف، ح) ده‌ستگیربكرێن به‌تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، هه‌ر له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چهقۆو ئامێری بڕهڕدا.
لەئێستادا سه‌رجه‌م تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان