تۆمەتبارێك دەستگیركرا
بەتۆمەتی دزیكردن، لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك لە شاری بەغدا دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردن كە تۆمەتبار دزیبووی .
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزییانلێكراوە، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت كە تۆمەتبار بەرەو شاری بەغدا هەڵاتووە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی مەفرەزەیەكی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن و بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی بەغدا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرابەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردندا .
لە ئێستادا تۆمەتبار(ح،خ، أ لەدایكبووی 2004 – بەناسنامە عەرەب) كە چەند فەرمانێكی گرتنی هەیە بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 و 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان