بەتۆمەتی دزینی مەڕوماڵات سێ تۆمەتبار دەستگیركران
image

بەتۆمەتی دزینی ژمارەیەک مەڕوماڵات مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە چەند سەر ئاژەڵێكی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە كە ژمارەیەک سەر ئاژەڵیان دزیوەو گۆشتەكەیان فرۆشتووەتەوە.
لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران ( ژ ، أ ، م تەمەن 22 ساڵ – ه ، س، أ تەمەن 24 ساڵ – ب ، ب ، ر تەمەن 30 ساڵ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە