تۆمەتبارێك دەستگیراو دەستیشگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا
لەلایەن مهفرهزهكانی نوسینگەی ڕاپەڕینی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەرو كهلوپهلی بەكارهێنانی مادەكەدا.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەفرۆشتگاكەی دزی لێكراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەرو كهلوپهلی بەكارهێنانی مادەكەدا.
لەئێستادا تۆمەتبار (م، ك، ر لەدایكبووی 1991) بەپێی ماددەی 446 و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان