تۆمەتبارێك دەستگیركرا
لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدصادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی فەرمانی گرتنی هەبووە.
دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی گەیشتە بەشی پۆلیسی سەیدصادق ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدصادق تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لە ئێستا تۆمەتبار (ح، ب ،ع لەدایكبووی 1980 بەناسنامە سوری) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی