بەتۆمەتی مامەڵەکردن و ساغکردنەوەی دراوی ساختە سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
image

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردبوو.
دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەکانی پۆلیس لەبارەی سێ تۆمەتبارەوە کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردووەو لەچەند دووکانێکی قەزای سەیدسادق ساغیانکردۆتەوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا هەرسێ تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێن.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک لەپارە ساختەکەدا.
تۆمەتباران (پ، ک، س ١٨ ساڵ - م، ب، م ١٩ ساڵ - ڕ، ئـ، م ٢٢ ساڵ) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٢٨٩ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە