تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پارچەی ئۆتۆمبێلی دزیبوو
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەكی سنوری گەڕەكی شێخ محێدین لەشاری سلێمانی سكاڵایان تۆماركرد كە پارچەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێدزرا بوو، مەفرەزەكانی نوسینگەی ڕزگاری نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پارچەیەكی ئۆتۆمبێلدا کە دزیبووی لەگەڵ دوو چەك لەجۆری كڵاشینكۆف و تاپڕدا.
لەئێستادا تۆمەتبار ( ع،م،ص لەدایكبووی 1976 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
لێرەوە داوا لەو هاوڵاتیانە دەكەین كە پارچەی ئۆتۆمبێلیان لێدزراوە سەردانی نوسینگەی ڕزگاری نەهێشتنی تاوان بكەن بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان