پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر دوو چەكدا
image

لەدوو چالاكی جیاداو لەلایەن هەر یەكە لەمەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان و بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر دوو چەكدا.
 
لەچالاكییەكداو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبار (أ، ت، م) دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.
 
لەچالاكییەكی ترداو دوای ئەوەی لەسنوری قەزای سەیدسادق دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا تۆمەتبار (د، س، ن لەدایكبووی 2001) لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربكرێت و دەستبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتبار بووە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە