پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بکوژی گەنجەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیرکرا
image

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ لەناحیەی زەڕایەن تەقەی لەکەسێک کردو کوشتی.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٤/٣٠، تۆمەتبارێک لەناحیەی زەڕایەن تەقەی لەکەسێک کردو کەسەکە گیانی لەدەستداو تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکرد.
پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.
لەئێستادا تاوانبار (م، ع، س) لەدایکبووی 1983 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە