وەڵامێك بۆ هەواڵە چەواشەكارییەكەی nrt
image

لەهەواڵێكی چەواشەكارییانەی كەناڵی nrt دا، وا بڵاوكراوەتەوە كە گوایە شەوی ڕابردوو چەند كارمەندێكی دژەتیرۆر لەشەقامی سالم (سەهۆڵەكە) تەقەیان كردووەو لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركراون و دواتر لەژێر فشاردا ئازاد كراون .
 
ئێمە لێرەوە ئەو هەواڵە چەواشەكارییەی nrt ڕەتدەكەینەوەو بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە هیچ ڕوداوێكی لەوشێوەیە ڕوی نەداوەو داوای یاساییش لەسەر كەناڵی ناوبراو تۆمار دەكەین .
 
بۆیە داوا لەهەموو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەكەین كە بەرپرسانە مامەڵە بكەن و بێ‌ گەڕاندنەوە بۆ لێدوانی ڕەسمیی كە ووتەبێژو بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییە هیچ هەواڵێك بڵاونەكەنەوە، لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەزاری ووتەبێژو بەشی ڕاگەیاندنەكەیەوە هەمووكات ئامادەبووە بۆ وەڵامدانەوە و پێدانی زانیاری بەسەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەناویشیاندا كەناڵی nrt .
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە