پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
image

به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك، مه‌فره‌زه‌كانی هەردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساری سه‌ربه‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ شه‌رو ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروست بوو، بووه‌ هۆی كوژرانی هاوڵاتییه‌ك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌سار گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد.
دوای‌ وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر تونرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه‌.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ه، م، ق) به‌بڕیاری به‌ڕێزدادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە