پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بكوژێك دەستگیركرا
image

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نوسینگەی كوشتن تۆمەتبارێكییان دەستگیركرد كە باوكی خۆی كوشتبوو و هەڵاتبوو .
 
دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی كانی كوردە لەشاری سلێمانی ڕوداوێكی كوشتن ڕویدا، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار.
 
هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونەكان دەركەوت كە كوڕێك بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر باوكی و كوشتویەتی و هەڵاتووە، دوای گەڕان و بەدواداچونەكانیش توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نوسینگەی كوشتن تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
 
لە ئێستادا تۆمەتبار (اـ ه ـ ا ‌) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە