پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
image

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەواڵێكی چەواشەكارانەی ماڵپەری وشە نێت بە درۆ دەخاتەوە كە گوایە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەڵێنی دابێت باڵەخانەی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان بدات بە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان.
لێرەوە ئەو هەواڵە بێ‌ بنەماو چەواشەكارانە ڕەتدەكەینەوەو هیچ بنەمایەكی نییە، تەنها بەمەبەستی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و نزیكکردنەوەی ڕێگاكە بۆیان بەشەکە گواستراوەتەوە، هەروەها بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوانیش ڕەزامەندبون بەگواستنەوەیان بۆ ناو شار، لەبەرئەوەی ناو هێزەکانی ٧٠ دورە بۆ هاوڵاتیان وە بازگەی تایبەت بەهێزەکانیی ٧٠ی لێیە.
بۆیە هەموو لایەك و هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە سەرتاپای ئەم هەواڵەی وشەنێت دورە لەڕاستییەوەو تەنها مەبەستیان چەواشەكارییە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە