تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هێرشیكردبووه سه‌ر كه‌سێك‌و به‌سه‌ختی برینداری كردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك هێرشیكرده سه‌ر كه‌سێك‌و به‌سه‌ختی برینداریكرد، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و برینداره‌كه‌یان گه‌یانده نه‌خۆشخانه كه باری ته‌ندروستی ناجێگیربوو، له‌هه‌مانكاتدا لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار ده‌ستگیربكرێت.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ، ك، ئـ، ) له‌دایكبووی 2003 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (31/405) له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان