پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
image

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی‌ له‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ دارستان كردبوو.
 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ له‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ دارستان ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت. هه‌روه‌ها توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌و بڕێك فیشه‌ك‌و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی‌ تردا.
 
تۆمه‌تبار (هـ، ت، م) له‌دایكبووی‌ 1993 لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 365 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.
 
تۆمه‌تباری‌ ناوبراو چه‌ند فه‌رمانێكی‌ دیكه‌ی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌یه‌و داواكراوه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 446 و 22ی‌ دارستان‌و 2ی‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە