تۆمەتبارێك دەستگیر كرا
مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە دزی لە فرۆشتگایەك كردبو.
دوای ئەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەوە كە تۆمەتبارێك موبایلێك لە جۆری ئایفۆن لە فرۆشتگایەك لە شاری سلێمانی دەدزێت، دەست بەجێ مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت، هەروەها بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ توانرا دەست بگیرێ بەسەر موبایلە دزراوەكەدا كە تۆمەتبار فرۆشتبووی.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( م،ع،س لەدایكبووی 1995 ) بە ناسنامە سوری دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی