پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
image

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕاپه‌ڕین به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژهه‌ڵات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ پاش بێهۆشكردنی‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانێك دزی‌ لێكردبوون.
 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ تۆمه‌تبارێك چۆته‌ ماڵه‌كه‌یان‌و به‌ده‌رمانی‌ بێهۆشكه‌ر بێهۆشی‌ كردون‌و دواتر بڕێك ئاڵتوون‌و موبایلێك له‌جۆری‌ ئایفۆنی‌ لێدزیون، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕاپه‌ڕین به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.
 
له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌و ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ تۆمه‌تبار به‌كاریهێنابوو بۆ بێهۆشكردنی‌ خێزانه‌كه‌.
 
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ك، ح، ع) له‌دایكبووی‌ 1976 کە پێشینەی تاوانی هەیە، به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 444 و 15ی‌ چه‌ك له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە