٣٥ تۆمەتبار لەسەر ڕوداوی شەڕەكەی گەڕەكی شارەوانی سلێمانی دەستگیركران
مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ٣٥ تۆمەتباری شەڕەكەی گەڕەكی شارەوانییان دەستگیركرد.
دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٠٢٣/٦/٥ لەگەڕەكی شارەوانی شاری سلێمانی شەڕوپێكدادان لەنێوان دوو گروپی دەرۆزەكەردا دروستبوو، بەو ھۆیەوە ژمارەیەك كەس لەھەردوولایەنی شەڕەكە برینداربوون، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و بنكەی پۆلیسی ڕزگاری گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد.
سەرەتا لەشوێنی شەڕەكە ژمارەیەك لەتۆمەتباران دەستگیركران و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامبوو بۆ دەستگیركردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیكە، سەرەنجام لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوەو بەبڕیاڕی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە ٣٥ تۆمەتبار لەھەردوو لایەنی شەڕەكە دەستگیركران.
ھەرەوەھا ژمارەیەك لەشەڕكەرەكان برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، لە ئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەندن و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامەو دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر كە بەتۆمەتباران بووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان