بەناوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی دەکەین کە بەھۆی تەقینەوەی تەنکی غازی ماڵانەوە ڕوویداو بەو ھۆیەوە ژمارەیەک ھاوڵاتی گیانیانلەدەستداو ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا ھیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە لەناخەوە ئازاری داین، لەخوای گەورە داواکارین دواین ڕووداوی ناخ هەژێنی پارێزگای سلێمانی بێت و هەمووان بەدووربن لەھەر ڕووداوێکی ناخھەژێنی لەوجۆرە.
مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وەک ئەرکی سەرشانی خۆیان لەیەکەم ساتی ڕووداوەکەوە لەگەڵ ھێزەئەمنییەکانی دیکەو تیمەفریاگوزارییەکانی پارێزگای سلێمانی لەشوێنی ڕووداوەکە ئامادەیی بەرچاویان ھەبوو، بۆ فریاکەوتن و بەھاناوەچونی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە.
دووبارە پرسەو سەرەخۆشی لەکەسوکاری قوربانییەکان دەکەین و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان