تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا
لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە.
دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەدادگای لێكۆڵینەوەی دهۆكەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی سێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو سەرنجام توانرا لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردابگیرێت و تۆمەتبارێكیش دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە .
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ر،ك،أ لەدایبكبووی 1991 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان