تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا
لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق و بەهاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە ئوتۆمبێلەکەی لەجۆری تەکسی لەناو قەزای سەیدسادق دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق و بەهاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەیدسادق تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كەتۆمەتبار دزیبووی.
تۆمەتبار (د، م، ق) لەدایکبووی 1996 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی