له‌چه‌ند چالاكییه‌كدا 9 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
له‌چه‌ند چالاكییه‌كی نوسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی 9 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه چه‌ند تاوانێكی دزیكردنیان ئه‌نجامدابوو.
له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ چاودێریكردنی ناوبازاڕ، نوسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی له‌چه‌ند چالاكییه‌كی جیادا 9 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه چه‌ندین تاوانی دزیكردنی پاره‌و ماتۆڕسكیلیان ئه‌نجامدابوو.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیراوە به‌سه‌ر دوو ئوتۆمبێل و دوو ماتۆڕسكیل و ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵهتو بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ردا.
دوو له‌تۆمه‌تباره‌كان پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه‌و له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه، به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌پێی مادده‌كانی 446 و 30ی ماده هۆشبه‌ره‌كان بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوون.
لەئێستادا سه‌رجه‌م تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌و لێکۆڵینەوەکان له‌گه‌ڵیاندا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان