ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە لەئێستاداو بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، هەردوو هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ژمارە 104 و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105 لەکارکەوتوون، داوا لە بەڕێزتان دەکەین لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بەسەنتەری هەماهەنگی ڕێکخەری پەیوەندییەکان ژمارە 100 یان ژمارە تەلەفۆنی ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (0533193148).
لەئێستادا تیمە تەکنیکییەکانی کۆمپانیای کوردتێل سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن و لەماوەیەکی کەمدا هەردوو هێڵ دەکەونەوە کارو لەخزمەت هاوڵاتیاندا دەبن.