وه‌فدێكی سه‌ندیکای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان سەردانی بەڕێوه‌بەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
وه‌فدێكی لقی سلێمانی سه‌ندیکای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان سەردانی بەڕێوه‌بەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییان كرد‌و له‌گه‌ڵ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوە.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بەڕێز کاروان ئەنوەر، سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیکای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرد لەبه‌رامبه‌ر هەوڵه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ پاراستنی ئارامیی شاری سلێمانی‌و ئه‌و هەماهەنگییەی له‌نێوان ڕۆژنامه‌نوسان‌و هێزه ئه‌منییه‌كاندا هه‌یه.
هاوكات بەڕێز عەمیدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڕوانامه‌ی سوپاس‌و پێزانینی به‌خشی به‌سكرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان‌و جه‌ختی له‌هاوکاری‌و هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی‌و سه‌ندیکای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان كرده‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان