تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی گەرمکی سەر بە بەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە دزی لەکۆگایەک کردبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لەکۆگاکەیدا کەلوپەلی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی گەرمکی سەر بە بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (هـ، أ، م) تەمەن ٢٩ ساڵ دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتباری ناوبراو سکاڵایەکی دیکەی لەسەرەو لەیاریدەدەرێتی ئاسایشی پێنجوێن داواکراوە بەپێی ماددەی ٣٠ لەیاسای بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان.