تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە ئامێری ڕاكێشانی كارتی مۆبایلی دزیبوو
مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئامێری ڕاكێشانی كارتی مۆبایلی دزیبوو .
دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس گومانیان خستە سەر كەسێك كەوا ئامێری ڕاكێشانی كارتی مۆبایلی پێیە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان دەستپێكردوو دەركەوت كە لەشاری هەولێر دزیویەتی بۆیە دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لە لایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئامێرەكاندا كە ژمارەیان دوو دانەیە .
لەئێستادا تۆمەتبار (م،س،غ بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو پێشتریش بەتۆمەتی دزیكردن بۆماوەی 5 ساڵ حوكمدراوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان