پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
image

به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن‌و هه‌ڵاتن له‌دادگا، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆمار كرد كه‌ فێڵی‌ لێكردووه‌و له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 456 داواكراو بووه‌و له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ شۆرش له‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شاری‌ توانیان شوێنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بكه‌ن‌و ده‌ستگیری‌ بكه‌ن.
 
تۆمه‌تبار (ش، ع، غ) زیاتر له‌پێنج سكاڵای‌ یاسایی دیكه‌ی‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ له‌شاری‌ كه‌ركوك‌و داواكراو بووه‌ به‌هه‌مان مادده‌ی‌ یاسایی‌، لەبەرامبەر فێڵکردن لە 30 کەس، کە به‌بیانوی‌ دامه‌زراندنیان له‌چه‌ند وه‌زاره‌تێكی‌ حكومه‌تی‌ عێراق پارەی لێ سەندوون.
 
هه‌روه‌ها تۆمه‌تباری‌ ناوبراو فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌یه‌ له‌سریه‌ی‌ پاسه‌وانی‌ باره‌گای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك به‌تۆمه‌تی‌ هه‌ڵهاتن.
 
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە