تۆمەتبارێك دەستگیركرا ، بە چەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەك
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە چەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەك و برینداری كردبوو .
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك بەبرینداری خۆی گەیاندە بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین و سكاڵای تۆمار كرد كە وا بە چەقۆ هێرشی كراوەتە سەرو و بریندار كراوە ، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كەمتر لە كاتژمێرێك توانرا تۆمەتباری هەڵاتوو بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بێ تابلۆدا كە بە تۆمەتبار بووە .
لەئێستادا تۆمەتبار ( د ، أ ، م لەدایكبووی 2001 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان