بەتۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە بەتۆمەتی دزیکردن داواکراوبوو.
دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی داواکراو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان گەیشتە دەست نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.
سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (ئـ، ر، م لەدایکبووی ١٩٨١) کە پێشەی تاوانی هەیە، دوای گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.