تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنوسی نادیار بوو
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تەرمی ئەو هاوڵاتییەیان دۆزییەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنوسی نادیار بوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک بەناوی (نەجمەدین محمد ساڵح) تەمەن ٧٥ ساڵ لەڕۆژی ١ی ٥ی ٢٠٢٤ وە لەماڵ چوبووە دەرەوەو چارەنوسی نادیار بوو، هێزەکانی پۆلیس بەردەوامبون لەگەڕان و پشکنین و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەی هاوڵاتییەکە، سەرەنجام ئەمڕۆ ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٤ تەرمی هاوڵاتییەکە لەقۆپییەکانی قەرەداغ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دۆزرایەوە.
لەئێستادا تیمەکان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکەن بۆ پزیشکی دادوەریی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی